دیاریکردنی بارمتەی٣ملیارد تمەنی بۆ ئازادی کاتی سوعدا خەدیرزادە
هەینی ۱۷-۰۴-۱۴۰۱   |  08-07-2022
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لقی ٣ی دادگای سزاکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە شاری مەهاباد، بۆ ئازادی کاتی زیندانی سیاسی “سوعدا خەدیرزادە”، خەڵکی شاری پیرانشار، بارمتەی ٣ملیارد تمەنی دیاری کردووە و بنەماڵەی ناوبراو تا ئێستە نەیان توانیووە ئەو بارمتەیە جێبەجێ بکەن. “سوعدا خەدیرزادە” زیاتر لە ٨ مانگە لە زیندان دایە و لە ماوەی دەستبەسەریدا لە مافی چاوپێکەوتن لە گەڵ بنەماڵەکەی و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە.
شیاوی باسە، ئەم زیندانییە سیاسیە پاش لە دایک بوونی منداڵەکەی، لە زیندانی ورمێ، لە بارودۆخێکی نەگونجاودایە و بەرپرسانی ڕژیم هیچ هەنگاوێکیان وەکوو پێڕاگەیشتن و ئاسانکاری بۆ خۆی و منداڵەکەی هەڵ نەهێناوەتەوە.