فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دیاری کردنی بارمتەی ١٥٠ملیاردی بۆ ئازادی کاتی پژمان سوڵتانی بەندکراوی سیاسی
پێنجشەممە ۱۵-۰۳-۱۴۰۴   |  05-06-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، دوای تێپەڕینی ٢٦ مانگ بە سەر دەستبەسەركرانی “پژمان سوڵتانی” زیندانی سیاسی و بەندكراو لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، بۆ ئازادیی كاتیی ناوبراو بارمتەی ١٥٠ ملیارد تمەنیان دیاری كراوە.
ئەمە لە حاڵێكدایە كە پژمان سوڵتانی پێشتر بۆ ماوەی چوار مانگ لە ژووری تاكەكەسیی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ لە ژێر توندترین ئەشكەنجەكاندا بوو و ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ دژی خۆی كرابوو. پژمان سوڵتانی، تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵكی شاری بۆكان، پێشتر لە لایەن لقی یەكی دادگای تاوانەكانی تایبەت بە لاوانی پارێزگای ورمێ بە تۆمەتی “كوشتنی بەئەنقەست”ی یەكێك لە ئەندامەكانی بەسیج لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو.  جێگای ئاماژەیە، پژمان سوڵتانی ڕۆژی شەممە ٢٦ی خاكەلێوەی ١٤٠٢ لە شوێنی كارەكەی لە بۆكان لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە ورمێ گواسترابوویەوە.