دیداری ئه ندامانی كانوونی سێنفی فه رهه نگیانی ئێران له گه ڵ سلیمان عه بدی
چوارشەممە ۳۰-۰۱-۱۴۰۲   |  19-04-2023
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سێنفی و ئه‌ندامانی كانوونی سێنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران سه‌ردانی ماڵی “سلیمان عه‌بدی”یان كرد و پشتیوانی خۆیان له ناوبراو ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سلیمان عه‌بدی ڕۆژی ٢١ی خاكه‌لێوه و پاش ٢٣ ڕۆژ به‌ندكران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمەوە به دانانی بارمته له زیندان ئازاد كرابوو. ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سێنفی موعه‌لیمان له شاره‌كانی كه‌ره‌ج، شاباد، هه‌رسین، دیوانده‌ره، مه‌ریوان، سنه، سه‌قز و زیویه به‌كۆبوونه‌وه له ماڵی ئه‌و چالاكه سنفیه وێڕای پیرۆزبایی له خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕێزیان له خۆڕاگری و بوێری ئه‌و موعه‌لیمه دڵسۆزه گرت و خوازیاری ئازادی ته‌واوی زیندانیانی سیاسی بوون.