فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دیداری ژماره‌یه‌ك له‌ هەڵسووراوانی سێنفی سنە-کەڵاتەرزان له‌گه‌ڵ فه‌رزاد سه‌فی خانپوور
سێشەممە ۲۶-۰۲-۱۴۰۲   |  16-05-2023

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٥ی گوڵان، ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی كانوونی سێنفی فه‌رهه‌نگیانی سنه‌ و كه‌ڵاته‌رزان چاویان به‌ فه‌رزاد سه‌فی خانپوور كه‌وت و پشتیوانی خۆیان له‌و هەڵسووڕاوە سێنفیه‌ ڕاگه‌یاند.
فه‌رزاد سه‌فی خانپوور ڕۆژی ١٩ی گوڵان و له‌ ڕه‌وتی ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لیمانی شاری سنه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٤ی گوڵان به‌ دانانی بارمتە و به‌ شێوه‌ی كاتی ئازاد بوو. ڕۆژی دووشەممە كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌ندامانی كانوونی سێنفی فه‌رهه‌نگیانی سنه‌- كه‌ڵاته‌رزان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ ماڵی ئه‌و هەڵسووڕاوە سێنفیه وێڕای ڕێزلێنان له‌ كار و چالاكییه‌كانی، پشتیوانی خۆیان له‌ فه‌رزاد و بنه‌ماڵه‌کەی ڕاگه‌یاند و خوازیاری ئازادی ته‌واوی به‌ندكراوانی سیاسی بوون.