فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دیداری کۆمەڵێک لە نوێنەرانی رێکخراوە سێنفییەکانی شوڕای هاوئاهەنگی لەگەڵ سەمانە عابدینی
هەینی ۰۵-۱۲-۱۴۰۱   |  24-02-2023

کۆمەڵێک لە نوێنەرانی رێکخراوە سێنفییەکانی ئەندام لە شوڕای هاوئاهەنگی ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ڕەشەممە، لەگەڵ سەمانە عابدینی هاوژینی “جەعفەر ئیبراهیمی” موعەلیمی بەندکراو دیدار و چاوپێکەوتنیان کرد و لە دوایین دۆخی پەروەندەی ناوبراو ئاگادار کرانەوە. جێگەی ئاماژەیە، جەعفەر ئیبراهیمی بازڕەسی شورای هاوئاهەنگی رێکخراوە سێنفییەکانی موعەلیمان، بەدوای ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ٩٨ و بەفرانباری ٩٦ دەستبەسەر و بە زیاتر لە سێ ساڵ مەحکووم کرابوو. ناوبراو لە مانگی گوڵانی ئەمساڵ و بەدوای دەستبەسەر کردنی بەرینی موعەلیمان لە شارەکانی ئێران، سەرلەنوێ دەستبەسەر و لە لایەن لقی ٣٦ی دادگای ڕژیم، بە چوار ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کرا. پێویستە بوترێ، جەعفەر ئیبراهیمی لە ئێستادا لە بەندی ٤ی گرتووخانەی ئێوین ڕاگیراوە.