دیدار و چاوپێکەوتنی کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی سێنفی موعەلیمانی کوردستان لەگەڵ مەسعوود کوردپوور لە بۆکان
شەممە ۲۰-۱۲-۱۴۰۱   |  11-03-2023
ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی ڕەشەممە، ئەندامانی ئەنجوومەنی سێنفی موعەلیمانی کوردستان “مەریوان-سەراوا-سەقز و زێوییە” لەگەڵ مەسعوود کوردپوور موعەلیمی دەرکراو لە شاری بۆکان، دیدار و چاوپێکەوتنیان کرد.
جێگەی ئاماژەیە، “مەسعوود کوردپوور” بەهۆی پشتیوانی لە بزووتنەوەی ژینا و شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، ڕۆژی ٢٩ی خەرمانان لە شاری بۆکان دەستبەسەر و دوای پێنج مانگ لە زیندان ئازاد کرا. ئەنجوومەنی سێنفی موعەلیمانی کوردستان “مەریوان، سەراوا، سەقز و زێوییە” وێڕای ڕێزگرتن لە هەوڵ و تێکۆشانی مەسعوود کوردپوور، جەختیان کردەوە کە کۆمەڵگای فەرهەنگیانی کوردستان، هەوڵەکانی ئەو لەبیر ناکات و هەمیشە ڕێز لە لەخۆبردوویی دەگرێت.