
بەرلە کۆتایی هاتنی وادەی دەرکردنی پەنابەران و کۆچبەرانی ئەفغانستانی لە ئێران، بە گوێرەی نوێترین ڕاپۆرتی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، زیاتر لە ٢٥٠ هەزار پەناخوازی ئەفغانستانی گەڕێندراونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان.
ئاوەند عەزیز ئاغا، گوتەبێژی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، تەنیا لە ماوەی ١ تا ٢٨ی ژۆئەنی ٢٠٢٥، ٣٦٥ هەزار و ٨٥٣ هاووڵاتیی ئەفغانستانی لە ئێرانەوە دیپۆرت کراونەتەوە بۆ ئەفغانستان. هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکوو ئێستا، ٦٩١ هەزار و ٤٩ کەس گەڕێندراونەتەوە ئەفغانستان، کە ٧٠ لەسەدیان بە زۆر نێردراونەتەوە. هەر بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکە، لەگەڵ جەنگی 12 ڕۆژەی نێوان ئیسرائیل و ئێران، پرۆسەی گەڕانەوەی هاووڵاتییانی ئەفغانستانی بۆ وڵاتەکەیان و دەرکردنیان خێراتر بووە و ڕۆژانە نزیکەی ٣٠ هەزار کەس لە سنوور پەڕیونەتەوە ئەفغانستان.