فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەرکرانی بەسەدان کرێکاری کارخانەی ڕستن و چنین لە برووجێرد
شەممە ۰۹-۱۰-۱۴۰۲   |  30-12-2023

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە دەرکرانی ٥٠٠ کرێکاری کارخانەی ڕستن و چنینی برووجێرد، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا لە لایەن خاوەنکاری ئەم ناوەندە بەرهەمهێنەرە دەکەن.
ئەم کرێکارانە لە حاڵێکدا دەرکراون کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە، خاوەنی ئەم کارخانەیە بە خستنە گەڕی ناوەندێکی بەرگ دووری، ژمارەی کرێکارەکانی گەیاندووەتە ٢ هەزار و ٥٠٠ کەس لە سەرتاسەری وڵات. جێگای ئاماژەیە، خاوەنی کارخانەی ڕستن و چنینی برووجێرد پێشتریش لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، بە سەدان کرێکاری لەسەر کار دەرکردبوو کە دوایین جار لە ڕێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوەی ١٣٩٩، بەڕێوەبەرانی ئەم ناوەندە ٩٨٠ کرێکاریان لەسەر کارەکانیان دەرکردبوو.