فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەرکرانی حوکمی بازداشت بۆ نێتانیاهوو، گالانت و بەرپرسێکی حەماس
پێنجشەممە ۰۱-۰۹-۱۴۰۳   |  21-11-2024

دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، ئەمڕۆ پێنشەممە ١ی سەرماوەز، بە تومەتی “تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە غەززە،” فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ “بنیامین نێتانیاهوو”، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و “یواڤ گالانت”، وەزیری پێشووی بەرگریی ئەو وڵاتە دەرکرد.
دادگای تاوانی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەش کردووە “هۆکاری لۆژیکی هەن بۆ ئەوەی بڵێین نێتانیاهوو و گالانت سەرپەرشتیی هێرشەکانی دژی خەڵکی مەدەنییان کردووە و برسییەتییان وەکوو چەک بەکار هێناوە.” هەروەها جگە لە نێتانیاهوو و گالانت، دادگای تاوانی نێودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرکردەیەکی حەماسیش بە ناوی “محەممەد زێف” دەرکردووە.