دەرکرانی حوکمی دیپۆرت کرانەوەی بیژەن (هەڵمەت) مۆرادی لە لایەن دادگای تورکییە
چوارشەممە ۱۶-۱۲-۱۴۰۲   |  06-03-2024
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، دادگای تورکییە ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی ڕەشەممە بەرابەر لەگەڵ ٦ی مارسی ٢٠٢٤، حوکمی دێپۆرت کرانەوەی بیژەن “هەڵمەت” مۆرادی هەڵسووڕاوی سیاسی بە پارێزەرەکەی ڕاگەیاند.
جێگای ئاماژەیە، بیژەن مۆرادی زیاتر لە چوار مانگە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکییە دەستبەسەر و لە بەشی دەستبەسەرگەی کەمپەکانی ئەدرنە و مالاتیا ڕاگیراوە. پێویستە بوترێ کە لەئەگەری دیپۆرت کرانەوەی ئەم هەڵسووڕاوە سیاسییە بۆ ئێران، گیانی دەکەوێتە مەترسییەوە. ئەمە لەحاڵێکدایە کە لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو پەناخوازی دیکەی ئێرانی لەم کەمپە بەرەو ئێران دیپۆرت کراونەتەوە.