فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەرکرانی سەرجەم کرێکارانی کارخانەی ئازەر لێنز
شەممە ۲۳-۰۲-۱۴۰۲   |  13-05-2023

بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بەدەستمان گەیشتووە، لە ماوەی یەک دوو ڕۆژی ڕابردوودا کرێکارانی کارخانەی “ئازەر لێنز”ی تەورێز، بە دوای دەربڕینی ناڕەزایەتیی بە نەدرانی ٢٠ ساڵ حەقی سەختی کاریان، لە لایەن خاوەنی ئەم کارخانەیەوە لەسەر کار دەرکراون.
هەواڵی گەیشتوو ئاماژە بەوە دەکات، خاوەن کارخانە بۆ لەژێر دەرچوون و نەدانی مۆتاڵباتی کرێکاران، کارخانەکەی فرۆشتووە و سەرجەم کرێکارانی ئەم کارخانەیە کە ٨٠ کەس دەبن، لەسەر کار دەرکردووە.