دەرکرانی مامۆستایەکی زانکۆی زانستی پزیشکی لە یاسووج
دوشەممە ۱۰-۰۲-۱۴۰۳   |  29-04-2024
یاسر مەحموودی موردراز، کارناسی باڵای میکرۆبیۆلۆژی و مامۆستای زانکۆی زانستی پزیشکی یاسووج، لە لایەن شانۆی وەرگرتنی ئەم زانکۆیە، لەسەر کارەکەی دەرکرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕێکەوتی ٨ی گوڵان، شانۆی وەرگرتنی زانکۆی زانستی پزیشکی و خزمەتگوزاری بێهداشت و دەرمانی پارێزگای کۆهگیلویە و بۆیەرئەحمەد، بە ناوبراویان ڕاگەیاندووە کە لەسەر کارەکەی دەرکراوە. ئەمە لەحاڵێکدایە کە ناوبراو پێشتر لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی مۆعەلیمان لە شاری یاسووج دەستبەسەر کرابوو.