فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەرکرانی ٢٩٠٠ کرێکاری کارخانەی ئۆتۆمبێل سازی فۆرد
پێنجشەممە ۰۱-۰۹-۱۴۰۳   |  21-11-2024

بەدوای شیرکەتی “فۆلێکس واگۆن”، کارخانەی ئۆتۆمبێل سازێ فۆرد دووهەم شیرکەتی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە ئاڵمان ڕایگەیاندووە تا سێ ساڵی داهاتوو، ٢٩٠٠ کرێکاری خۆی لەسەر کارەکانیان دەردەکات.
شایانی باسە، کارخانەی فۆرد لەم دوایانەدا کاری کورت ماوەی بە ٢٩٠٠ کرێکاری خۆی لە گەورەترین کارخانەی ئاڵمان لە شاری کۆڵن، ناساندووە و بڕیارە ١١٠٠ کرێکاری دیکەی ئەم شیرکەتە لە وڵاتانی ئۆرووپایی لەسەر کارەکانیان دوور بخاتەوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە ماوەی چەند حەفتەی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە کارخانەکانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێڵ و شیرکەتەکانی بڵاوکردنەوەی ماشێن لە ئاڵمان، بەهۆی بارودۆخی نالەباری ئابووری، ڕایانگەیاندبوو کە ناچارن بۆ کەمکردنەوەی هەزینەکان، ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکارەکانیان لەسەر کار دەربکەن.