فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەرکردنی حوکمی زیندان و شەلاق بۆ دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار
یەکشەممە ۲۳-۱۱-۱۴۰۱   |  12-02-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، “عەبدولڕەحمان محەممەدی ‌ئەرشەد” و “حاسڵ قەدۆ” خەڵکی شاری پیرانشار، لە کاتێکدا کە بە تازەیی و پاش نزیک بە ٤ مانگ دەستبەسەربوون بە شێوەی مەرجدار ئازاد کرابوون، لە لایەن دادگای تاوانەکانی ئەمشارە بە زیندان و لێدانی شەلاق مەحکووم کراون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “عەبدولڕەحمان محەممەدی‌ئەرشەد” بە تۆمەتی “ئاژاوەگێڕی و تێکدانی ئاسایشی گشتی”، بە ١٨ مانگ زیندان و ٤٠ زەربە شەلاق مەحکووم کراوە. هەروەها “حاسڵ قەدۆ” بە چوار مانگ و ٣٠ زەربە شەلاق مەحکووم کراوە. شایانی باسە، جیا لەم پەروەندەیە کە بڕیاری لەسەر دراوە و سزایان بۆ بڕاوەتەوە، ئەو دوو هاووڵاتییە هەر کامێکیان پەروەندەیەکی دیکەیان لە دادگای ڕژیم لە شاری مەهاباد و بە تۆمەتی “ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان”کراوەیە و هێشتا سزا نەدراون. جێگەی ئاماژەیە، “عەبدولڕەحمان محەممەدی‌ئەرشەد” و “حاسڵ قەدۆ”، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٣ی ڕێبەندان، پاش ٤ مانگ و نیو دەستبەسەربوون، هەر کامێکیان بە دانانی بارمتەی ٣ میلیاردی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی نەغەدە ئازاد کرابوون.