هەواڵدەری “میزان”، ڕۆژی سێشەمە ٢٢ی خاکەلێوە، بە بڵاو کردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوەنی وتەبێژی دەزگای داد ڕایگەیاند کە بۆ “سپیده قولیان”، هەڵسووراوی کرێکاری کە چەند کاتژمێر دوای ئازاد کردنی لە ڕێگەی گەڕانەوە لە تارانەوە بۆ خوزستان دەستگیر کرابوو، داخوازی سزادانی تازە درکراوە.
چوارشەمە ٢٤ی ڕەشەمەی ١٤٠١، سپیدە قولیان، هەڵسووراوی کرێکاری لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا و لە کاتی ئازادیدا دروشمی لە دژی خامنەیی وتەوە.
“مسعود ستایشی” وتی: دۆسیەی سپیدە قولیان بە تۆمەتی “تاوانێکی تازە کە کردوویەتی لە داواکاری گشتی لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت و ئەو دۆسیەیەی کە تۆمەتی یاسایی لەخۆگرتبوو، لە ٢٨ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوودا ڕەوانەی دادگای ئینقلابی تاران کراوە.”
تۆمەتی سپیدە قولیان لەم کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانەییەدا “سووکایەتی کردن” ناو لێبراوە.