به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، خۆپێشانده‌رێك به‌ناوی “ماهان سێداره‌ت مه‌رنی” له‌لایه‌ن دەزگای دادگای ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ماهان” له كاتێكدا كه له باشگا وه‌رزشییه‌كه‌ی خه‌رێكی وه‌رزش بووه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت و ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به “تۆمه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌قۆ به ئامانجی ئیجتماع و ته‌بانی دژی نیزام” و هه‌روه‌ها “ئاگردانی ماتۆڕی مه‌ئموورانی ڕژیم” به ئێعدام مه‌حكووم ده‌كرێت.
ماهان لە کۆبوونەوەی دادگا کە ویدیۆیەکەی بڵاو بووەوە دان بە ئاگردانی ماتۆر دادەنێت، بەڵام سیاسەتی وەرگرتنی دانپێدانانی دەستبەسەرکراوان لە ژێر ئەشکەنجەدا لە لایەن ڕێژیمی ئیسلامییەوە سیناریۆیەکی سووتاوە کە خەڵکی لێی ئاگادارن.