دەرکردنی کرێکارانی وێستگەی سی ئێن جی لە شارەکی ئەندێشەی دیواندرە
دوشەممە ۱۵-۱۲-۱۴۰۱   |  06-03-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی دائێمی وێستگەی “سی ئێن جی” دیواندەرە لە لایەن خاوەنکارەوە لەسەر کارەکانیان دەرکراون.
ئەم کرێکارانە کە ساڵانێکی زۆرە لەم شوێنە کار دەکەن، لەسەر کارەکانیان دەرکراون و خاوەنکار کرێکاری دیکەی لە جێگەی ئەوان داناوە و بۆ کارکردن لەم ویستگەیە کەڵکیان لێوەردەگرێ. سەبارەت بە یاساکانی دژە کرێکاری ڕژیم، شورای شاری دیواندەرە دانی بە مافی خاوەنکار داناوە بۆ دەرکردنی ئەو کرێکارانە.