فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەزگای قەزایی ڕژیم لە ماوەی سێ ڕۆژدا، ١٤ بەندکراوی لەسێدارە داوە
سێشەممە ۲۶-۰۲-۱۴۰۲   |  16-05-2023

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوە مافی مرۆییەکانی ئێران، دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی سێ ڕۆژدا، ١٤ بەندکراوی لە زیندانەکان لەسێدارە داوە و بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی گوڵان لە بەندیخانەکانی میناب و بەندەرعەباس، ٥ کەس بە تۆمەتی جۆراوجۆر لەسێدارە دراون.
هەروەها ڕۆژی دووشەممە بەندکراوێکی دیکە لە بەندیخانەی فەرەیدوونکنار لە پارێزگای مازەندەران، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی گوڵان دوو کەس لە بەندیخانەی ڕژیم لە شاری سنە و بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٣ی گوڵان، ٦ کەس لە بەندیخانەی کرمان لەسێدارە دراون.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان زۆر بە خێرایی ڕوو لە هەڵکشان بووە و لەم پێوەندییەدا ڕێکخراوی مافی مرۆیی هێرانا ڕایگەیاندووە کە لە ٨ی گوڵانەوە تا ١٩ی گوڵان، زیاتر لە ٥٧ زیندانی بە تۆمەتی جۆراوجۆر لە بەندیخانەکانی ڕژیم لەسێدارە دراون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان لە ماوەی ٢٠ ڕۆژدا ٧٣ کەس لەلایەن دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیەوە لە بەندیخانەکان لەسێدارە دراون.