فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەسبەسەرکرانی لانیکەی٢٥٠ كه‌س له‌ ناڕەزایەتیەکانی دوو ڕۆژی ڕابردوو لە كوردستان
سێشەممە ۲۹-۰۶-۱۴۰۱   |  20-09-2022

ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانان، لانیکەم ٢٥٠ هاووڵاتیی لە شارەکانی بانه، سەقز، مەریوان، سنە، کامیاران، بیجاڕ، قوروە، تیکاب، شنۆ، مەهاباد و بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “ئاروین اقبالی” خه‌ڵكی شاری پاوه‌ پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ به‌سه‌ختی ئه‌شكنجه درا و لووتی شكاوه‌. له‌ شاری مه‌ریوانیش هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره‌ دوو چالاكی مه‌ده‌نیان به‌ناوه‌كانی ڕێبوار كامرانی پوور و ئه‌مجه‌د ساعیدی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه‌. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی بۆكان به‌ناوی كاوه‌ ئه‌مینی له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شه‌وی ڕابردووی ئه‌و شاره‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نوورسی نادیاره‌. هه‌روه‌ها به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌ شاری سه‌قزه‌وه‌ ڕێباز ڕه‌زایی پاڵه‌وانی وه‌رزشی بۆكسی شاری سه‌قز له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی ناداری ڕفێنراوە.