لە درێژەی ڕەوتی سەرکوت لە شارەکانی کوردستان، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی سەراوڵە، سەر بە پارێزگای ئیلام لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە دەسبەسەرکراون. کە ناوی ٢٢ کەسیان زانراوە.
لە ڕۆژەکانی سێشەممە، چوارشەممە، و پێنجشەممە ٢٤، ٢٥، ٢٦ی خەزەڵوەر، عەلی جەمشیدزادە، موجتەبا سادقی، جواد فریادیان، هیوا حوجەتی، ئەیوب سەید محەممەدی، مێهرداد قەیسەر بەیگی، جەواد موئمنی، سەدرا ماهیگیر، یونس نەعمەتی، ئارش فریادی، ئەشکان سادقی، شێرزاد ماهیگیر، موبین ماهیگیر، ڕوحوڵڵا سادقی، محەممەد گراوەند، ئارنین غەفوریان، ڕامتین غەفووریان، ئەیووب گەڕاوەند، وەحید ئەحمەدی، محەممەدڕەزا فریادیان، ئەمیر حوسێن نەونەهال و سامان ئایین لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەسبەسەرکراون.
لەدوای دەسبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییانە، هەموویان بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە و چارەنووس و بارودۆخی تەندروستییان نادیارە.
بەوتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ژمارەی کەسانی ڕفێندراو لەلایەن ڕژیمەوە، لە سەراوڵە زۆر لەم ئامارە زۆرترە و هەتا ئێستا تەنیا ناوی ئەو ٢٢ کەسە زانراوە.