هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم خوشک و برایەکیان بەناوی حەسەن باقری و فەریبا باقری لە شاری مەڵەکشاهی سەر بە پارێزگای ئیلام دەسبەسەر کرد، هەروەها حسێن باقری “ژاکان باران” ئەندامێکی دیکەی ئەو بنەماڵەیە لەلایەن ناوەندەکانی ڕژیمەوە هەڕەشەی تیرۆرکرانی لێکرا.
فەریبا باقری و حەسەن باقری لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە بەمەبەستی بێدەنگکردنی ئەندامێکی دیکەی ئەو بنەماڵەیە، حسێن باقری لە بەرانبەر ڕاپەڕینی خەڵک، بە بارمتە گیراون. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە بەدەستمان گەیشتوون، ناوەندەکانی ڕژیم هەڕەشەی گیانی و ماڵییان لە شاعیر و نووسەر حسێن باقری بە تۆمەتی” زیان گەیاندن بە بازاڕیان کردووە. هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم هۆشداری وەرگرتنەوەی ناسنامەیان بە حەسەن و فەریبا باقری داوە. شیاوی ئاماژەیە کە فەریبا باقری دوای چەند کاتژمێر ێک لێکۆڵینەوە، شەوی سێشەممە ئازاد بوو.
هەڕەشەی گیانی بۆ سەر شاعیر ژاکان باران لە کاتێکدایە کە ناوبراو چەند ساڵ پێش بەهۆی گوشارو دەستبەسەرکرانە یەک لە دوای یەکەکان، بە ناچار ئێرانی بەجێ هێشت و ئێستا نیشتەچێی دەرەوەی ئێرانە.