فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەسبەسەر کرانی هاوولاتیەکی خەلکی مەریوان
چوارشەممە ۰۵-۰۵-۱۴۰۱   |  27-07-2022

ڕۆژی سێشەممە ٤ی گەلاوێژ، لوقمان گرامی هاووڵاتی خەڵکی گوندی سەردۆش سەر بە شاری مەریوان، دوای بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر کرا.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دوای دەستبەسەر کردنی لوقمان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و وێڕای پشکنینی ماڵەکەیان بێڕێزییان بە ئەندامانی بنەماڵەی کردووە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە.