دەسبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی شاری سنە
چوارشەممە ۱۶-۰۹-۱۴۰۱   |  07-12-2022
نیوە شەوی چوارشەممە سێی مانگی سەرماوەز هێزو سەرکوتکەرەکانی جمهوری ئیسلامی هێرشیان کردە سەر ماڵی کەسێک بە ناوی محەممەد بەهمەنی لە شاری سنە و بە بێحورمەتی و ئازاری بنەماڵەکەی ناوبراویان دەسبەسەر کرد و لەگەڵ خۆیان بردیان.
شایانی باسە تا ئێستا کە ماوەی ١٢ رۆژ تێپەر دەبی هیچ زانیارێک لە هۆی دەسبەسەربوون و ئەو تۆمەتانەی ناویانتە پاڵ لە بەر دەست دا نییە و بەدوادا چوونی بنەماڵەکەی بێ ئاکام بوە.