فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەسبەسەر کردنی سێ هاووڵاتی لە پیرانشار
دوشەممە ۰۹-۱۲-۱۴۰۰   |  28-02-2022

ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕەشەممە، سێ هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی “خدر قادری ئازەر”، “ئیسماعیل محەممەد پوور” و “شەفیع محەممەد نەژاد”  لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ناوەندی شاری نەغەدە کران.

جێی ئاماژەیە ئەو سێ کەسە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر و دواتر لە لایەن دادگای پیرانشارەوە بە تۆمەتی هاکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە نەیارەکانی دژ بە ڕژیم، هەرکامەیان حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپابو. ئەو هاوڵاتییانە لە کۆتاییەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابروودا  لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون و دوای مانگێک بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.