فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبسەر کرانی ١٢ هاووڵاتیی لە پارێزگای خوزستان
پێنجشەممە ۲۰-۱۰-۱۴۰۳   |  09-01-2025

لەدرێژەی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییان لە پارێزگای خوزستان، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی بەفرانبار، لانیەم ١٢ هاووڵاتیی بە ناوەکانی “عەلی کروشات، محەممەد ناسری، یاسین سیلاوی، جەواد عەفری، سەیدفواد مووسەوی، عەلی ساری، جەواد حەیدەری، جەبار تەرەفی، محەممەد حەیدەری، ئیسماعیل حەیدەری، ڕەزا حەیدەری و ئەیووب چێنانی” لە گەڕەکەکانی مەلاشییه و شیلانگ ئاوا لە ئەواز، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر کراون.
هاوکات ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کاروون ڕایگەیاندووە، سێ برا بە ناوەکانی “خالید، عەلی و محەممەد عەمووری” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕامشیر دەستبەسەر کراون. لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی بەفرانبار، لانیکەم دوو هاووڵاتیی خەڵکی “کوی مەلاشییە”ی ئەهواز بە ناوەکانی “یۆنس غەرباوی” و “ڕەزا زەهیری”، لە لایەن ئەم هێزانەوە دەستبەسەر کراون. هەروەها لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردووداچوار هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “مووسا مەعرووف” ناسراو بە ئەبوعومەر لە چالاکانی سیاسی خەڵکی ئەهواز، “سەعید ئیسماعیل، ئەحلام بەندەر و میلاد بەحری” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر کراون.