دەستبسەر کرانی ٢٠٠ ژن لە تورکییە لە ڕۆژی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن
دوشەممە ۲۰-۱۲-۱۴۰۳   |  10-03-2025

ڕێکخراوەکانی داکۆکیکار ڵە مافی ژنان ڕایانگەیاندووە، پۆلیسی تورکییە لەنێو بە هەزاران بەشداربووی کۆبوونەوەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن لە شاری ئیستانبۆل، ٢٠٠ ژنی لەمشارە دەستبەسەر کردووە.
جێگای ئاماژەیە، چەند ساڵێکە حکوومەتی تورکییە کۆبوونەوە و خۆپیشاندانی لە مەیدانی تەقسیم و ناوەڕاستی ئیستانبۆلی قەدەغە کردووە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕۆژی هەینی ٧ی مارس، ژنان لە ئیستانبوڵ لە مەیدانی تەقسیم کە هەموویان جلی ئەرخەوانیان پۆشیبوو دەستیاندایە کۆبوونەوە و دروشمی “بێدەنگ نابین، ناترسین، گوێڕایەڵ نابین و بژی خەباتی ژنان”یان وتووەتەوە. شایانی باسە، دیمەنە میدیاییەکان نیشان دەدەن، پۆلیسی ئیستانبۆل چەند ژنێکی بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر و سواری ئۆتۆمبێلەکانی پۆلیسی کردووە.