فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبسەر کران و ڕاگویزرانی چالاکێکی مەدەنی خەڵکی مەهاباد بۆ شوێنێکی نادیار
چوارشەممە ۲۲-۰۵-۱۴۰۴   |  13-08-2025

شەوی  سێشەممه لەسەر چوارشەممە ۲۱ی گەلاوێژی ۱۴۰۴، چالاکێکی مەدنی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “فەرهاد ڕەنجبەر” تەمەن ۴٨ ساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و ناوبراویان بە بەکارهێنانی توندووتیژی دەستبەسەر کردووە. جێگای ئاماژەیە، هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.