فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسر کرانی پێنج هاووڵاتیی لە شارەکانی کوردستان
یەکشەممە ۲۹-۰۴-۱۴۰۴   |  20-07-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ۲۷ی پووشپەڕی ١٤٠٤، “مێهران دانش ئامووزی” هاووڵاتیی تەمەن ۲۰ ساڵ و خەڵکی شاری نەغەدە لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکاندا دەستبەسەر کرا.
هەروەها پێشتر، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا سولەیمان بایستە و عوسمان (ناوبانگ نادیار) دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “دۆڵەتوو”، محەممەد ناسری، خەڵکی گوندی “ساوان” و حاجی سەرافی خەڵکی گوندی “گوڕەشێر”ی سەر بە شاری سەردەشت دەستبەسەر کراون. دەستبەسەرکرانی ئەو پێنج هاووڵاتییە بەبێ هیچ هۆکارێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەنجام دراوە و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە. هەروەها تا ئێستا زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن، هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو پێنج هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.