فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەردا گرتنی زەوی و زاری خەڵکی بانە لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە
یەکشەممە ۱۷-۰۲-۱۴۰۲   |  07-05-2023

کەماڵ خدری، فەرمانداری بانە بە پشتیوانی و هاوئاهەنگی بەرنامە بۆداڕێژراوی “ستادی جێبەجێکردنی فەرمانی ئیمام” لەهەوڵدایە کە بە کەڵکاژۆیی وەرگرتن لە دەوردانەوەی دەزگای دادوەری و بەکارهێنانی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم، دەست بەسەر ماڵ و موڵکی هاووڵاتییاندا بگرێت.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پارچە زەوییە کڕدڕاوەکانی نزیکەی ٧٠٠ بنەماڵە لە گەڕەکی «شهرک قرآن» لە لایەن فەرمانداری بانە و بەرپرسانی ڕژیمەوە لە بەرەبەری دەست بەسەرداگرتندایە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە ڕاگەیاند، کە پانتایی ئەم زەوییانە نزیک بە ١٠٠ هەزار مەترە کە لە نزیک پادگانی ئەرتەشدایە و پێشتر لەلایەن خەڵکەوە کڕدراوە. ئەم سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاند، فەرمانداری بانە، بە ڕێکەوتن و پشتیوانی کەسانی دەسەڵاتدار لە “ستادی جێبەجێکردنی فەرمانی ئیمام” لە هەوڵدایە کە لە ڕێگای دروستکردنی دۆسییەی ئەمنییەتی بۆ خاوەنەکانی ئەم زەوییانە لە دادگای شۆڕش و دادگای ئەسڵی ٤٩ی یاسا بنەڕەتییەکان، دەست بەسەر زەوییەکانیاندا بگرێت. شیاوی ئاماژە پێدانە کە ستادی جێبەجێکردنی فەرمانەکانی ئیمام چەندین ساڵە کە لە کوردستان بە هاوکاری ناوەندی ئیتلاعات و دادگای ئەسڵی ٤٩، بە شێوەیەکی نایاسایی دەست بەسەر ماڵ و موڵکی هاووڵاتییاندا دەگرن.