دەستبەسەرکرانی باوکی گیانبەخت کردوویەکی خەلکی کرمانشا
پێنجشەممە ۱۴-۰۷-۱۴۰۱   |  06-10-2022
غوڵام ڕەزا بەساتی، باوکی ئەمیر حوسێن تەمەن ١٥ ساڵ، کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی خەڵکی کرمانشا لە دژی کوژرانی ژینا ئەمینی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم گیانی بەخت کرد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، ١١ی ڕەزبەر، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی رژیم هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی غوڵام ڕەزا بەساتی و دەستبەسەریان کردووە.
دوای دوو ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە و سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.