دەستبەسەرکرانی تازە لاوێکی ١٧ ساڵ تەمەن لە مێهرستان
شەممە ۱۹-۱۲-۱۴۰۲   |  09-03-2024
منداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە لە شاری مێهرستان سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان دەستبەسەرکرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی ڕەشەممە، تازەلاوێک بەناوی محەممەد کەریمزایی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی شارۆچکەی ئاشار سەر بە شاری مێهرستان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکرا.
بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو منداڵە تەمەن ١٧ ساڵە بێ هیچ هۆکارێک و لەگەڵ بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەرکراوە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی محەممەد کەریمزایی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.