دەستبەسەرکرانی توندیژیانەی هاووڵاتیەکی خەلکی شنۆ
چوارشەممە ۰۶-۰۷-۱۴۰۱   |  28-09-2022
لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە، لاوێکی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوی فەریاد حەمزەشوری تەمەن ٢١ ساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێران لەو شارە ڕفێندراوە.
بە گوێرەی هەواڵەکان، چوار ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم، لەناو بازاری شاری شنۆ دەوری فەریاد حەمزەشورییان داوە و پاش لێدان و ئەشکەنجەیەکی زۆر بە باتوم و شۆکری کارەبایی، ناوبرا بێهۆش بووە و هێزە ئەمنییەکانیش ڕفاندوویانە.
شایانی باسە کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا زیاتر لە ١٠٠ هاووڵاتیی شاری شنۆ لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون کە تاکوو ئێستا ناوی نزیک بە ٤٠ کەسیان زانراوە.