دەستبەسەرکرانی تیمێکی پزیشکی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە لە مەهاباد
چوارشەممە ۲۳-۰۹-۱۴۰۱   |  14-12-2022
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ پزیشک بە ناوەکانی “یاسر ڕەحمانی راد” پزیشکی گشتی، “بێهنام ئۆحەدی” پزیشکی دەروونی و “هۆمایون ئیفتخاریان نیا” تکنەسیەنی ژووری نەشتەرگەری، کە لە تاران و خوڕەم ئاوا چوونەتە مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لەم شارە دەستبەسەرو بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
شایانی باسە کە تا ئیستا هیچ زانیاریەک سەبارەت بەم پزیشکە دەستبەسەرکراوانە لەبەردەستدا نیە.