دەستبەسەرکرانی حەوت کەس لە ئەندامانی بنەمەڵەیەک لە ئیلام
هەینی ۲۹-۰۷-۱۴۰۱   |  21-10-2022
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، حەوت کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەک لە ڕەوتی نارەزایەتیە جەماوەریەکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە لە ئیلام دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئەو شارە گوازراونەتەوە.ناوی ئەم کەسانە بریتین لە؛
١. وەوحید خەیری
٢. میترا خەیری ٢٠ساڵە
٣. سەبیە خەیری٤٠ساڵە
٤. زینەب خەیری٢٩ساڵە
٥. سەفسەفوو خەیری ٣٨ ساڵە
٦. لەیلی فازڵی ٣٨ ساڵە( دایکی منداڵێک)
٧. زوهرە فازڵی ٢٨ ساڵە.
شیاوی باسە کە، ئەندامێکی دیکەی ئەم بنەماڵە بە ناوی نگار خەیری ١٥ ساڵ تەمەنیش دەستبەسەر کرابوو کە لە زیندان ئیلام ئازاد بووە.