فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی خوێندکارێکی ڕۆژنامەنووس لە تاران
هەینی ۱۳-۰۸-۱۴۰۱   |  04-11-2022

ڕۆژی یەکشەممە، ٨ی خەزەڵوەر، نازیلا مەعرووفیان، هەواڵنێر و خوێندکاری خەڵک سەقز لە شاری تاران دەستبەسەرکرا. ئەو هەواڵنێرە کە پێشتر لە میدیای “دیدەبان ئێران” کاری کردووە، بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین گوازراوەتەوە.
نازیلا مەعرووفیان لە ماڵی یەکێک لە ناسیاوەکانی دەستبەسەرکراوە و لە کاتی گواستنەوەی بۆ بەندیخانەی ئێڤین، لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنی بنەماڵەکەی لە دەستبەسەرکرانی خۆی ئاگادار کردووەتەوە.
لەم ڕۆژانەی دوایدا، دامودەزگای ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕۆژنامەنووس و چالاکانی میدیایی دەستبەسەرکردوون و هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەبارەی هۆکاری ئەم دەستبەسەرکرانەوە نەداوە.

لەگەڵ پەرەسەندن و بەرفراوانبوونی ناڕەزایەتییەکان، چالاکانی میدیایی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، زیاتر لە جاران کەوتووەنە ژێر گوشار و هەڕەشەی دەزگا و ناوەندەکانی سەر بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی.
ئەم هەوڵانە، سەرەڕای ڕفاندن، دەستبەسەر و ئەشکەنجە کران، ناوەندە ئەمنییەکان هەڕەشەی گیانیان لە چالاکانی میدیایی کردووە و پێشینەی کۆماری ئیسلامی لەم بوارە، بووەتە هۆی زیادبوونی نیگەرانی ڕای گشتی.