دەستبەسەرکرانی خوێندکارێک لە کرمانشا
دوشەممە ۲۳-۰۸-۱۴۰۱   |  14-11-2022
ڕۆژی شەممە ۲۱ی خەزەڵوەر، خوێندکارێکی دەرچووی بەرق لە زانکۆی ڕازی کرمانشا بە ناوی “محەمەد حسێن عەرەبی”، لە بەردەم دەرگای ماڵەی دا لەلایەن هێزە ئەمنییەییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
جێگای ئاماژەیە، کە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، لەبارەی شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم خوێندکارە هیچ زانییارییەک بەردەستدا نییە.