دەستبەسەرکرانی دوو برای خەڵکی بانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم
هەینی ۰۸-۱۱-۱۴۰۰   |  28-01-2022
ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە هێرشیان کردە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “بڵەسەن”ی سەر بە شارۆچکەی نەمەشیری ئەو شارە بە ناوی دانا ئەحمەدپوور ٣١ ساڵە و دەستبەسەریان کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوای دەستبەسەر کرانی دانا، برایەکی ناوبراو بە ناوی زانا ئەحمەدپوور تەمەن ٣٠ ساڵ دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە دەستبەسەر کراوە.
هەتا کاتی ئامادە بوونی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە خراوەتە پاڵیان و هەروەها شوێنی ڕاگیرانیان لە بەر دەست دا نییە.