فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی دوو برا لە شاری سنە
چوارشەممە ۱۷-۰۸-۱۴۰۲   |  08-11-2023

دوو برای خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. ڕۆژی شەممە ١٣ی خەزەڵوەر،خالید شێخ ئەحمەدی، تەمەن ٣٩ ساڵ و براکەی، سامان شێخ ئەحمەدی، تەمەن ٢٨ ساڵ لە سنە دەستبەسەرکران. ئەو دوو برا دوای دەستبەسەرکران لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەیان لەسەر بارودۆخیان بێ وەڵام ماوەتەوە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو برا زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.