فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی دوو لاوی خەلکی بەلووچستان لە تاران
پێنجشەممە ۰۶-۰۲-۱۴۰۳   |  25-04-2024

ڕۆژی سێشەممە ٤ی گوڵان محەممەد بەراهویی ٢٣ ساڵان و خەڵکی زاهیدان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شەقامی ئەندەرزگووی تاران دەستبەسەرکرا. بەگوێرەی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم ڕێگای ئۆتۆمبێلی ئەم هاووڵاتییەیان بەستووە و بەبێ هیچ هۆکارێک، ناوبراویان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوەتەوە. محەممەد بەراهویی، چەند ڕۆژ پێش بۆ تاران سەفەری کردبوو و ڕۆژی ڕابردوو لەکاتێکدا جلوبەرگی بەلووچی لەبەر بوو دەستبەسەر کراوە. هەروەها ڕۆژی دووشەممە ٣ی گوڵان، هاووڵاتیکی دیکە بە ناوی محەممەدئەمین ناڕوویی، خەڵکی بەمپوور سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە شاری شەهریار پارێزگای تاران دەستبەسەر کراوە. هێزە ئەمنییەکان دوای پشکنینی نایاسایی مۆبایلی محەممەدئەمین، ئەم لاوە ٢٢ ساڵانە کە لە چێشتخانە خەریکی کار بووە، بەبێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر و پاشان بۆ دەستبەسەرگە ئەمنییەکان گواستراوەتەوە.