فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی دوو لاوی خەڵکی قوروە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم
پێنجشەممە ۲۷-۰۷-۱۴۰۲   |  19-10-2023

ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕەزبەر، مەهدی قەنبەری، لاوی ٣١ ساڵی خەڵکی قوروە و دەرچووی زانکۆی تەربیەت موعەلیم، لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە دەستبەسەرکرا. پێشتر واتە ڕۆژی سێشەممە ١١ی ڕەزبەر، ژمارەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم هەڵیانکوتاوەتە سەر لاوێکی دیکەی خەڵکی قوروە بەناوی نیما خالیدیان و دەستبەسەریان کردووە. لەماوەی پازدە ڕۆژی ڕابردوودا هیچ هەواڵێک سەبارەت بە چارەنووسی نیما لەبەر دەستدا نەبووە. مەهدی قەنبەری و نیما خالیدیان، دوای دەستبەسەرکران لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئەو ناوەندە ئەمنییە لە شاری سنە گواستراونەتەوە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە لاوە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.