فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەوڵاوا
شەممە ۲۴-۰۸-۱۴۰۴   |  15-11-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، کاتژمێر ۳ی بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ۲۲ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، یاسر ئەدوایی و سەلمان ئەدوایی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «سلێن» سەر بە شاری سەوڵاوا لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی ئەدوایی، دەستبەسەرکرانی ئەو دوو هاووڵاتییە کە خاوەنی چێشتخانەی «قەڵواز» لە ناوچەی گەشتیاریی هەورامانن، کاتژمێر سێی بەرەبەیانی ئەنجام دراوە. شایەنی باسە، ئەو هاووڵاتییانە لە کاتی دەستبەسەرکرانیانەوە تا، ئێستا لە سەرەکیترین مافەکانی خۆیان وەکوو مافی پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکانیان و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بوون و بەدواداچوونی بنەماڵەکان بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە بارودۆخی ئەو هاووڵاتییانە بێ ئاکام ماوەتەوە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.