دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە
چوارشەممە ۲۰-۱۰-۱۴۰۲   |  10-01-2024
بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٩ی بەفرانبار، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری مەهاباد هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بنەماڵەی سیامەند مینا لە گوندی “گوردەبەردان” و کەریم سەنگەری لە گوندی “قەرەشڵاخ” و ئەو دوو هاووڵاتییەیان دەستبەسەرکردووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لەگەڵ ترساندن و گەمارۆدانی ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە لە ئاکامدا ئەو دوو کەسەیان دەستبەسەرکردووە.
هێزە ئەمنییەکان دوای هەڵکوتانە سەر ماڵی سیامەند مینا و کەریم سەنگەری و پشکنینی ماڵەکەیان دەستیان بەسەر کەلوپەلە تایبەتی و ئەلیکترۆنییەکانیاندا گرتووە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.