فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لە سەوڵاوا
پێنجشەممە ۲۵-۰۸-۱۴۰۲   |  16-11-2023

دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەوڵاوا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. نزیک کاتژمێر ٦ی سێشەممە ٢٣ی خەزەڵوەر، سەلاح ڕەحمانی، بەندکراوی سیاسی پێشوو و خەڵکی گوندی “چشمیەر” سەر بە سەوڵاوا، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکرا. سەلاح ڕەحمانی پێشتریش بەهۆی چالاکییەکانییەوە دەستبەسەرکرابوو و سزای بەندکرانی تێپەڕکردبوو. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هاوکات و هەر لەو کاتژمێرەدا، هاووڵاتییەک بەناوی ناسیح مورادی، خەڵکی گوندی “گەرگەیی” سەر بە سەوڵاوا، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەرکرا. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناسیح مورادی و سەلاح ڕەحمانی و بارودۆخی ڕاگرتنی ئەو دوو هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.