فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لە نەغەدە
پێنجشەممە ۲۸-۱۰-۱۴۰۲   |  18-01-2024

دوو هاووڵاتی خەڵکی نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەو شارە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی بەفرانبار، خەلیل ڕەسووڵزادە، تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی گوندی شاوڵەی سەر بە شاری نەغەدە و عەزیز حالخاڵی دانیشتووی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکران.
بەوتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، عەزیز حاڵخالی، باوکی دوو منداڵ و خەلیل ڕەسووڵزادە، تەمەن ٣٦ ساڵ، کاتژمێر ٤ی بەرەبەیانی و بێ هیچ هۆکارێک لە ماڵەکەی خۆیاندا دەستبەسەرکراون.
ئەو دوو هاووڵاتییە دوای دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان هەتا ئێستا، بۆ ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسیان بێ ئاکام ماوەتەوە.