دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لە پاوە
یەکشەممە ۲۹-۰۸-۱۴۰۱   |  20-11-2022
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەر، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی ” سەلام شەمسەددینی” و ” ئاروین ئێقباڵی” لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕژیمەوە لەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە .
شیاوی باسە کە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکارەکان و تۆمەتە پاڵخراوەکانی دژی ئەم دوو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگیرانیان هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.