فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لە کامیاران و سنە
سێشەممە ۲۴-۱۱-۱۴۰۲   |  13-02-2024

دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی مستەفا زاهیرزهوور، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سنە و حوسێن ساعدمووچشی، خەڵکی شاری “موژژ”ی سەر بە کامیاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون.
ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی ڕێبەندان، مستەفا زاهیرزهوور، چالاکی مەدەنیی تەمەن ٥٧ ساڵ و خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لەو شارە دەستبەسەر کراوە.
هاوکات هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران هاووڵاتییەکی دیکەیان بە ناوی حوسێن ساعدمووچشی، تەمەن نزیکەی ٥٥ و خەڵکی شاری “موژژ”ی سەر بە کامیاران دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
ئەم دوو هاووڵاتییە بەبێ هیچ هۆکارێک لە ماڵەکەی خۆیاندا دەستبەسەر کراون.
شایانی باسە کە دوای دەستبەسەرکردنی ئەو دوو هاووڵاتییە بۆ شوێنی نادیار گواسترانەتەوە و تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر بارودۆخی یاسایی و شوێنی ڕاگرتنیان لە بەردەستدا نییە.