فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی دوو هاوڵاتی خەلکی گیەڵان
شەممە ۳۰-۰۷-۱۴۰۱   |  22-10-2022

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنەکانی هاووڵاتییانلە کوردستان، ڕۆژی سێشەممە، ٢٦ی ڕەزبەر هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری گیەڵان، دوو لاویان بە ناوەکانی جەواد سەیدی و موحسین پەروەرش یان دەستبەسەرکرد.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو لاوە لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ ماڵی خۆیان کەوتوونەتە بەر کوتان و لێدانی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم.
سەرەڕای تێپەڕینی چوار ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی ئەو دوو لاوە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی دەستبەسەرکرانیان لەبەردەست دانییە.