دەستبەسەرکرانی دوو هەڵسووڕاوی مەدەنی خەڵکی پیرانشار
دوشەممە ۲۳-۰۸-۱۴۰۱   |  14-11-2022
ڕۆژی شەممە ٢١ خەزەڵوەر، دوو چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوەکانی قادر پاکنەهاد و کەیوان نەبی، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیەوە د ەستبەسەرو بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوانەتەوە.
قادر پاکنەهاد یەکێک لە چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزە ناسراوەکانی پیرانشار لە جادەی نێوان پیرانشار – نەغەدە و هەروەها کەیوان نەبی، لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراون.
هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس، بارودۆخ و تەندروستیی ئەو دوو هاووڵاتییە ڕفێندراوە لە بەردەستدا نییە.