لە درێژەی ناڕەزایەتی و ڕاپەڕینی هاووڵاتییانی کوردستان لە شاری سەحنە سەر بە پارێزگای کرمانشا، دەیان کەس لە خەڵکی ڕاپەڕیو و ناڕازیی ئەو شارە لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە ڕفێندراون کە تا ئێستا ناوی ٣١ کەسیان زانراوە.
ڕۆژی هەینی، ٢٧ی خەزەڵوەر، هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم هێرشیان کردووەتە سەر کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خەڵکی شاری سەحنە کە بۆ یادکردنەوەی خەلیل عەلینژاد، کە ساڵی ١٣٨٠ی هەتاوی، لە وڵاتی سوێد و لەلایەن کۆماری ئیسلامیەوە تیرۆر کرابوو بەڕێوە چوو،هێزەکانی ڕژیم بە شێوەیەکی دڕندانە ژمارەیەک هاووڵاتیی ئەو شارەیان دهستبهسهركردوون.
بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر پاش ئەو کۆبوونەوەیە، واتە ڕۆژی یەکشەممە، ٢٩ی خەزەڵوەر، پێدرام ئەسەدی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سەحنە و دانیشتووی شاری ڕەشت لە باکووری ئێران، هەر لە شاری سەحنە و لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دهستبهسهركرا.
تاێستا، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر بارودۆخی تەندروستی، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییانە لە بەردەستدا نییە.