دەستبەسەرکرانی سێ ئەندامی بنەمالەیەک لە شاری سنە
دوشەممە ۲۵-۰۷-۱۴۰۱   |  17-10-2022
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ ئەندامی بنەماڵەیەک لە شاری سنە، بە ناوەکانی ڕادا فاتیحی، ڕامین فاتیحی و وریا فاتیحی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامیەوە ڕفێندراون و چارەنووسیان نادیارە. ڕادا فاتیحی ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەزبەر، و ڕامین فاتیحی و وریا فاتیحی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢١ی ڕەزبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی رژیمەوە ڕفێندراون.
دوای تێپەڕینی چەند ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی ئەو ٣ خوشک و برایە، بەدواداچوونە بەردەوامەکانی بنەماڵەکەیان لە ناوەندە ئەمنیی و پەیوەندیدارەکان لەسەر چارەنووس و شوێنی دەستبەسەرکرانی ئەم سێ هاووڵاتییە بێ ئەنجام ماوەتەوە و ناوەندە پەیوەندیدارەکان لە پێدانی هەر چەشنە زانیارییەک خۆ دەبوێرن.